بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

0

نوچە: ئاژانسەکان

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرنابووە و یەکەمین بەرپرسی باڵایە لەو وڵاتە کە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاو بۆتەوە و تاکو ئێستا لە سەرانسەری جیهانیشدا ١١٩ هەزار و ١٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، چوار هەزار و ٢٨٤ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ٦٥ هەزار و ٧٦٥ کەسیش چاک بوونەتەوە.

نادین دۆریس، وەزیری تەندروستی بەریتانیا، کە هاوکات ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتەشە، لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران ئاشکرای کردووە، کە کاتێک خۆی پشکنیووە تاوەکو بزانێت کۆرۆنای هەیە یان نا، پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە.

دۆریس دەبێتە یەکەمین وەزیر و ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا، کە تووشی ئەم ڤایرۆسە ببێت، ئێستاش لە ماڵەکەیدا خۆی کارەنتین کردووە و ناچێتە دەرەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا ٣٨٣ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە و شەش کەس گیانیانلەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com