ئەمشەو حاڵەتێکی دیکەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

0

شلێر سەعید: هەولێر 

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە  تووشوبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٥ حاڵەت.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە جگە لە حاڵەتەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمشەو حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

دکتۆر سامان بەرزنجی، ئاشکرای کرد، کە ئەو حاڵەتە کەسێکی خانەوادەی ئەو قوتابییەیە، کە لە وڵاتی ئێران گەڕابووەوە و دوای تەوابوونی ماوەی دابڕگەی پزیشکی، سەردانی چەند خزمێکی کردبوو لە ناحیەی ئاشتی سەربە قەزای کۆیە.

داواشی لە هاوڵاتیان کرد، کە جددیتر بن لە خۆپارێزییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەندبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لە کاتی حاڵەتی زۆر گرنگ نەبێت سەردانی نەخۆشخانەکان مەکەن، بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوور بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com