ئەنجومەنی وەزیران دوو بڕیاری گرنگی دەرکرد

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی نوێی لە چوارچێوەی خۆپاراستن و دەرهاویشتەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕؤنا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠-٣-٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە لێکەوتە ئابورییەکانی پەتای کۆرۆنا و دۆخی ئابوریی هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، داوای لە هاوڵاتیان کرد کە پابەندی رێنماییەکان بن و خۆپارێزی بکەن، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، کە تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، تەنیا کێشەیەکی تەندروستی نییە، بەڵکو دەرهاویشتەی نەرێنیشی لە سەر ئابوریی جیهان لێکەوتووەتەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. بەتایبەتی بە هۆی دابەزینی خێرا و زۆری نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک بڕیار بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە درا:

١. رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکانی دامودەزگاکانی حکومەت، بە پێی رێنماییەکان و لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی  و کارنامەی کابینەی نۆیەم بگیرێتەبەر. 

٢. لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، هەماهەنگی بکرێت و دانوستانەکان چڕبکرێنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی رووبەڕووی عێراق و هەرێمی کوردستان بووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com