ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت، بەڵام بە لانی کەم دەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێ بنێرن.
دابهزینی نرخی نهوت لە چەند رۆژی رابردوو بۆ نزم ترین ئاستی خۆی فشار لهسهر عیراق و دواتر ههرێمی كوردستان دروست دهكات، شارەزایانی سیاسیش دەڵێن، نابێت دهست بۆ موچهی فهرمانبهران ببرێت، چونکە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر زیاتر دەکات.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەلی فەیلی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد و شارەزا لە دۆخی سیاسی عێڕاق، لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەریەکانی لەسەر ناردنی بودجە و موچە بۆ هەرێم رایگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری زۆری لەسەر بودجەی عێڕاق دەبێت، بەڵام رێککەوتنێک، کە هەرێم لەگەڵ بەغدا کردوویەتی هیچ پەیوەندی بە و قەیرانانەوە نییە، بە لانی کەم دەبێت موچەی فەرمانبەران بنێرن.
عەلی فەیلی دەڵێت، چونکە ئەگەر بودجەی گشتی عێڕاق لێک بدەینەوە، نزیکەی ١٣٦ تریلیۆنە و لە سەدا ١٢.٦٧ لەو بودجەیە دەکاتە نزیکەی ١٧ تریلیۆن دینار و لەوە وەش حومەتی عێراق تەنیا ٦ تریلیۆن و ٢٨٠ ملیار دینار دەنێرێت، وەک موچە.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ئاماژە بەوە دەکات، کە مەسەلەی موچە لە دەرەوەی ئەو کێشە و گرفتانەیە، کە بۆ ئابووری عێراق دێتە پێشەوە.