کۆڕۆنا زۆرترین زیانی پێگەیاندووە

0

         نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پەتای کۆرۆنا هەرچەندی درێژە بکێشێت زیانەکانی کەرتی گەشتیاری زیاتر دەبێت.

پەتای کۆڕۆنا بووەتە مەترسییەکی جیهانی تا ئێستا١١٠ هەرزا کەس لە جیهان تووشی ڤایرۆسەکە بوون. لەزۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە گەشت و هاتوچۆ قەدەغەکراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم، سەبارەت بە زیانەکانی کەرتی گەشتیاری، ڕایگەیاند”بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیانی بەهەموو کەرتەکان گەیاندووە لەسەر ئاستی جیهان، هەرێمی کوردستانیشلەو زیانانە بێبەش نەبووە، کەرتی گەشتیاریش یەکێکە لەو کەرتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، چونکە جوڵەی گەشتیاری نێوان وڵاتانی وەستاندووە، ئەگەر بەردەوام بێت زیانی زیاتر بەکەرتی گەشتیاری و کەرتەکانی دیکە دەکەوێت”.                                                                   

سەبارەت بە دیاری کردنی قەبارەی زیانەکانی کەرتی گەشتیاری هەرێم نادر ڕۆستی، گوتی”لە ئێستادا ناتوانرێت قەبارەی زیانەکانی، کە بەر کەرتی گەشتیاری هەرێم دەکەوێت دیاری بکرێت، چونکە نازانرێت ئەم پەتایە تاکەی بەردەوام دەبێت، هەرچەندی درێژە بکێشێت زیانەکان زیاتر دەبن، چەندی زووتر کۆتایی پێبێت و جوڵەی گەشتیاری دەستپێبکاتەوە زیانەکانمان کەمتر دەبنەوە”.                                                          

گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر لەئێستادا کۆتایی بەپەتای کۆرۆنا بهێندرێت، پێشبینی دەکەین قەبارەی گەشتیاریمان بگاتەوە ساڵی ڕابردوو، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت قەبارەی گەشتیاری هەرێم لەساڵی ڕابردوو کەمتر دەبێت.                                                                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com