نەوزاد عەلی-سلێمانی
دەنگۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارکردنی توشبوویەکی کۆڕۆنا لە قەزای کۆیە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رەتدەکرێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت، دکتۆر محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم،سەبارەت بە هەبوونی حاڵەتی کۆرۆنا لە کۆیە، ڕایگەیاند”ھیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە قەزای كۆیە تۆمار نەكراوە، ئەو حاڵەتەش کەباس دەکرێت ھەمان ئەو كەسەیە رۆژی دووشەممە لە ھەولێر تۆمار كراوە و گەنجێکی تەمەنی ٢٥ ساڵە، دانیشتوی شاری هەولێرە”.
محەمەد قادر دەڵێت”ئەوکەسە پێشتر لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە، لە کەرەنتین بووە، بەڵام دوای دەرچوونی لە کەرەنتین، چووەتە کۆیە و لە وێ باری تەندروستی تێکچووە، دواتر هێنراوەتە هەولێر و پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە”.