ئ: شلێر سەعید
رای جیاواز لەسەر کاریگەری کەشوهەوا لەسەر هێزی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەیە، بەو پێیەی ڤایرۆسێکی نوێیە ناتوانرێت پشت بە تەنیا رایەک ببەسترێت.
پەتای کۆڕۆنا بۆتە مەترسییەکی جیهانی و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بڵاوبۆتەوە. تا ئێستا ١١٤هەزارو ٤٥٢کەس لە سەرانسەری جیهان توشبوون و ٤هەزارو ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
.
بەپێی ڕاپۆرتێك كە لە ئاژانسی العربیە بڵاو بۆتەوە ، توێژرێكی چینی بۆی دەركەوتوە، کە کەش و هەوا کاریگەری لەخێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەیە.
بەپێی ڕۆژنامەی “تشاینا تودای” چینی، توێژەرێك لە كۆمەڵەی پزیشكی چینی ،بەناوی (تانغ تشین) دەڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو لە پلەی گەرمیدا گەشيی دەوەستێ.
تشین ” ئاماژەی بەوەشكردوە ” كە هەرچەندی پلەی گەرمی بەرز بێتەوە ڤایرۆسەكە هێزی لەدەست دەدات و پلەی گەرمی ٥٦ سەدی باشترین پلەی گەرمییە، كە بەخێراییی ڤایرۆسەكە لەگەشە دەخات، بەوەش بەهاتنی مانگە گەرمەكان ڤایرۆسەكە لە جیهاندا دەکوژێت.