شلێر سەعید: هەولێر
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی گەرما، هەندێ را هەن کە پێیانوایە، توانای تەشەنەکردنی نامێنێت و مەترسی کەم دەبێتەوە.
ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆڕۆنا، هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٥ کەس،١١ کەسیان لە سلێمانین و ٤ کەس لە هەولێرن.
دكتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی هەولێر، سەبارەت بەکەمبوونەوەی مەترسی پەتای کۆڕۆنا لەوەرزی گەرما دەڵێت: تا ئێستا توێژینەوەی تەواو لەسەر ئەوە نەكراوە و دیاری نەكراوە کە لە چ پلەیەكی گەرمی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاد دەكات یان نەخۆشی دروست ناكات. بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەم لە خۆپاراستن بەردەوام بن.
سەبارەت بە دیاریکردنی نەخۆشییەکە، دکتۆر دلۆڤا دەڵێت: بە پێی حاڵەتە گومان لێكراوەكان ڕۆژانە پشكنینەكان دەكرێت، جاری واهەیە زیاتر لە پشكنینێک پێویستە بۆ دیاری كردنی ئەنجامەكان، جاری واهەیە ٣ جار پشكنین دەكرێت، تا دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئایا كەسەكە توشبووە یان نا.