شرۆڤەکارێکی سیاسی: شیعە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، هێزە سیاسییەکانی عێراق، خۆیان هۆکارن بۆ ئەوەی ئەموڵاتە گەیشتووەتە ئەم رۆژە ناتوانن وڵات بپەرێننەوە بۆ کەناری ئارام. دەشڵێت ”هێزە شیعەکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە نین”.

لە دوای رۆخانی رژێمی بەعسەوە و باڵادەست بوونی شیعەکان لە عێراق، کە ئەزموونی دەسەڵاتداریان نەبوو، ساڵ لە دوای ساڵ قەیران و لە یەک دوور کەوتنەوە لە ناو پێکهاتەکان زیاتر بووە و پێکهێنانی حکومەتیش، کە پۆستی سەرۆک وەزیران پشکی شیعەکانە تەنانەت لەناوخۆیاندا رێکناکەون، ئەم شێوازە و ئەم لاوازییە لە دەسەڵاتداری عێراقی لێوای داڕووخان بردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، لەبارەی دۆخی نوێی عێراقەوە رایگەیاند: ئەو پرۆسە سیاسییەی لە عێراق دەگوزەرێت، ناوم ناوە گرێ کوێڕە، چونکە مێژووی و هاوکێشە عێراقییەکان و هەرێمییەکان و ئەو ململانێیانەی لە ١٥ ساڵی رابردوودا دەگوزەرێت، هەڵە و لادانی هێزە سیاسییەکان، جێبەجێ نەکردنی دەستوور و زەقکردنەوەی مللانێی تائیفی و دەستوەردانی دەرەکی لە عێراق، ئەم وڵاتەی گەیاندۆتە ئاستێ کە ئاشتی کۆمەڵاتی و سیاسی ئینتیما بۆ نیشتمان تێکچووە.

حەسەن بارام دەڵێت، ئەم هێزە سیاسییانە، کە خۆیان هۆکارن بۆ ئەوەی عێراق گەیشتووەتە ئەم رۆژە ناتوانن وڵات بپەرێننەوە و دۆخ ئارام بکەنەوە و حکومەت پێکبهێنن. گوتیشی ”ئاماژەکان پێمان دەڵێن عێراقییەکان ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بووەستن و هۆکارەکانیش هەمەچەشنن و تا دێت کێشەکان قوڵتر دەبنەوە”.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە لەو بڕوایە دایە، کە ئەگەر حکومەتیش پێکبهێنرێت، حکومەتێکی کاتی دەبێت و لایەنە شیعەکانیش لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە نین و پێیانوایە، لە قەبارە و پێگەیان کەم دەبێتەوە، چونکە شەقامی عێراقی راپەڕیوە و شەش مانگە جۆرێ لە راپەڕین بەرپا بووە. بەگوێرەی ئەو زەمینانەی باسکرا مانەوەی حکومەتێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە عێراقدا نەماوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com