نوچەنێت
موچەی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی زێرەڤانی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠-٣-٢٠٢٠، موچەی وەزارەتی ناو خۆ و چەند شوێنێکی تر دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری فریاکەوتن، بەڕێوەبارایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.
بڕیارە بەر لە جەژنی نەورۆز، موچەی سەرجەم وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەکان دابەشبکرێت.