شلێر سەعید : هەولێر
پۆلیسی ڕاپەرینو به تۆمه‌تی دزیكردن كەسێك ده‌ستگیر دەكات كە چه‌ك پارە و زێڕی له ماڵێك دزیوه .
لە لێدوانێكی تایبەت ، شۆڕش ئیسماعیل گوتە بێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە نوچەی راگەیاند: شەوی رابردوو هێزه‌كانمان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوون له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی، كه به گوته‌ی خۆیان چه‌ك و پاره و ئاڵتونیان لێ دزراوه، كه‌سێكیان به ناوی ( ش . أ ) به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كرد. دوای لێكۆڵینه‌وه دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا كه به وته‌ی خۆی چه‌كێكی جۆری ( ژێرسه ) و یەک ملیۆن و ٨٨٠هەزار دیناری له ماڵێك دزیوه، له ماڵێكی تریش نزیكه‌ی سەدو٥٠هەزار دینار و بڕێك ئاڵتونی دزیوه.
شۆڕش ئیسماعیل، سەبارەت بە سزای ئەم تاوانبارانە گوتی: به مادده‌ی ٤٤٣ له یاسایی سزادانی عێراقی و به بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیر كراوه، دەست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.