ئەسعەد مورادی
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روسیا ٢٤، نكۆڵیی له بوونی كێشه‌ی كورد له وڵاته‌كه‌ی كرد و به خه‌یاڵ و درۆ ناویبرد. مەحموود محەمەد-یش دەڵێت ”کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ کورد چارەسەر نابێت چ بگات بە سوریا”.
لەلایەکی دیکەشەوە بەجیا هەسەدە و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا “ئه‌نه‌كه‌سه”، وه‌ڵامی لێدوانێكی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریایان دایەوە رایانگەیاند، نكۆڵی‌كردن له بوونی كورد له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه شتێكی نامۆ نییه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، لە وەڵامی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا رایگەیاند: بەشار ئەسەد لە دوای نۆ ساڵ لە وێرانکاری سوریا چاوی لە دەسەڵاتداری تەواوی سوریایە؛ لە کاتێکدا کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ کورد چارەسەر نابێت چ بگات بە سوریا؛ بۆیە دەبێ دان بەوەدا بنێن، کورد بەشێکە لە سوریا و مافی چارەی خۆنوسین لە دەستوور دا بنوسرێت.
مەحموود محەمەد دەشڵێت، ئەو شێوازە قسەکردنەی بەشار ئەسەد دەرخەری ئەوەیە، کە بڕوای بە چارەسەی قەیرانی سوریا نییە، بیری لەوە نەکردووەتەوە سەردەمی ئەو نییە و لە ئێستادا دەسەڵاتدار ئیخوان المسلمین، هێزە توندڕەوەکانن، روسیا، ئەمریکا و ئێرانن. گوتیشی ”کوردیش زۆر باشتر لە سوپای سوریا ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان پاراستووە”.