شلێر سەعید: هەولێر
لە شارەدێی سەنگەسەر پێشمەرگەیەک بە گولە دەکوژرێت.
شەوی رابردوو ٩/١٠-٣-٢٠٢٠، تەقە لە پێشمەرگەیەک دەکرێت، لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
لە لێدوانێكی تایبەت، شۆڕش ئیسماعیل گوتە بێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە نوچەی راگەیاند: دوێنێ ئێوارەی دووشەممە، لە ناحیەی سەنگەسەر سەربە قەزای قەڵادزێ، هاوڵاتیەک بەناوی (ئ . ح . ٲ ) لەدایک بووی ١٩٨٦ پیشەی پێشمەرگە تەقەی لێدەكرێت. بریندارەكە گەیێندرایە نەخوشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەند گولـلـەیەک بە جەستەیەوە بوو، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەست داوە.
سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە، گوتە بێژی پۆلیسی ڕاپەرین گوتی: لەناوچەكە ئەم ڕوداوانە زۆر بوونە، جارێ ڕوداوەكە لە ژێر لێكۆڵینەوە دایە و نامانەوێ پێش لێكۆڵینەوە بكەوین .