ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەكات كورد بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق نەكات

0

nucheئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەكات كورد بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق نەكات

نوچە: هەولێر

زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی، داوا دەكات كورد بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق نەكات، ئەوەیش ئاشكرا دەكات، تا ئێستا لەلایەن سەركردایەتی سیاسی كوردەوە، بە فەرمی پێانرانەگەیاندراوە، كە بەشداری دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن.
زانا رۆستایی لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا، كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا درووست بووە، پێناچێت بەمزوانە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت”، ئەوەیشی خستەڕوو كە تا ئێستا لەلایەن سەركردایەتی سیاسی كوردەوە، بە فەرمی پێیانڕانەگەیاندراوە، كە بەشداری كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتیشی “واباشە لە ئێستادا كورد بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق نەكات، بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، یان ئەو كەس و لایەنانەی وەك ئەو بیر دەكەنەوە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com