بەهۆی پەرتەوازەیی ناو ماڵی شیعە سەرکەوتوونابێت

0

شلێر سەعید: هەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وێڕای تەواوبوونی ماوەی یاسایی، تا ئێستا کاندیدای سەرۆکوەزیران دەستنیشان نەکراوە.

تەنیا پێنج رۆژ بۆ بەسەرچوونی ماوەی دەستوری دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق ماوە، بەڵام هێشتا ناوی کەس رانەگەیێندراوە.

لە لێدوانێكی تایبەت، مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە فراكسیۆنی پارتی یدەڵێت: خەریکە ماوەی دەستوری تەواو دەبێت و هێشتا هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دیارینەکراوە. هۆكارەكەشی بۆ پەرتەوازەیی ماڵی شیعە دەگەڕێتەوە، چونكە بە پێی ئەو دەستورەی كە دەنگمان پێداوە دەبێت بە نیزامێكی ڕێكکەوتن، كەسێك دەست نیشان بكرێت، لە بەر ئەوەی تا ئێستا ماڵی شیعە یەك هەڵوێست و یەك بڕیار نین و پەرتەوازەیەكی زۆریان پێوە دیارە، ناتوانن كەسێك كاندید بكەن.

لەماوەی رابردوودا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عیراق، کە لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران دەستی لەکارکێشایەوە، گوتی: لەم ماوەیەدا عیراق دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە.

مەیادە نەجاڕ سەبارەت بەئەگەری دروستبوونی بۆشایی یاسایی لە عیراق گوتی: ئەگەر بارودۆخەكە  بەمشێوەیە بمێنتەوە عێراق بەرەو تونێلێكی تاریك دەڕوات و دەگاتە شەڕی ناوخۆ ، چونكە نەبوونی حكومەتێك بۆ بەڕێوەبردنی عێراق دەبێتە هۆی زیاد بوونی گەندەڵی .

دەنگۆی مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی هەیە، تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، پەرلەمانتارەکەی بەغدا گوتی: تا ئێستا شتێکی فەرمی لەم بارەیەوە نەگوتراوە. جەختیشی کردەوە کە هەر بەربژێرێک بەبێ رێککەوتنی لایەن و پێکهاتەکان رابگەیێندرێت سەرکەوتوو نابێت، وەک دەبینن کە محەمەد عەللاوی نەیتوانی سەرکەوتووبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com