شاندی سەربازییان کۆدەبێتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە،٩ی مارس لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: سبەی شاندە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە و ڕوسیا لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٥ی مارسی سەرۆکانی تورکیا و ڕوسیا ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئاگربەستەکەی پارێزگای ئیدلیب لە سوریا، کە وەک ئەنجامی ڕێککەوتنی ڤلادمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com