لە دابەزینی نرخی نەوت هەرێم کەمترین زیانی پێدەگات

0

ئەسعەد مورادی

ئابووریناسێک رایدەگەیەنێت، لە دابەزینەی نرخی نەوت، هەرێم رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکان بەشێوەیەکە، کە زیانی پێ ناگات، بەڵام بەغدا تووشی کێشەیەکی جددی دەبێت.

عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ دابین کردنی بودجەی گشتی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستن و لەکاتی دابەزینی نرخی نەوت زۆرترین زیانیان پێ دەگات، بە تایبەتی عێڕاق.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئامانج نووری، شرۆڤەکاری سیاسی و ئابووریناس، لەبارەی کاریگەری دابەزینی نرخی نەوت لە عێراق رایگەیاند: لەم حاڵەتی دابەزینەی نرخی نەوت، هەرێم رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکان بەشێوەیەکە، کە زیانی پێ ناگات و لە بەرژەوەندییەتی کۆمپانیاکانیش ناتوانن لە رێککەوتنەکەیان بە ئاسانی هەڵبووەشێننەوە چونکە هەرێم دەستکراوە دەبێت لە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای هاوشێوە، کە ئەمەش بە پێچەوانەی عێراقە، تەنیا لە کاتێدا نرخی نەوت زۆر بەرز ببێتەوە ئەو کات عێراق سوودی زیاتری پێدەگات و هەرێم کەمتر، چونکە ئەو کات قازانجی کۆمپانیاکان بەرزتر دەبێتەوە.

ئامانج نووری گوتی، هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی نەوت وا رێککەوتووە، کە بە نسبەت بێت واتە پشک بە کۆمپانیاکا دەدرێت، بەڵام عێراق بۆ هەر بەرمیلێک ١٠ دۆلاری داناوە، بۆیە عێراق زیانی زۆری پێدەگات، ئەگەر بەرمیلێک لە بازاڕ بە ٣٥ دۆلار بفرۆشرێت ٢٥ دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.

ئەو ئابووریناسە دەشڵێت، دۆخی ئابووری عێڕاق تێکدەچێت و لەبەرانبەردا شەڕ بە پشکی هەرێم دەفرۆشن و کێشەی بۆ دروست دەکەن یان کاتی رایدەگرن یان کێشەیەکی سیاسی بۆ دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئەو پارەیە نەگاتە هەرێم و بە ٤٥٣ ملیارە دینارە کەمی بودجەی خۆیان چارەسەر دەکەن. گوتیشی ”ئەو بڕە پارەیە لە ئێستادا بۆ هەرێم کراوەیە بە گوێرەی یاسا، بەڵام ئەگەری هەیە کێشەی بۆ دروست بکەن بۆ ئەوەی هەڵبوەشێننەوە. لەو بڕوایەدام ناگاتە هەفتەیەک کێشە بۆ مەبەستە دروست دەکرێ لە لایەن بەغداوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com