ئەسعەد مورادی
پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی لە عێراق ئەوەیە، کە عەقڵیەتێکی دواکەوتوو لە گەڵ دونیایەکی پێشکەوتوو مامەڵە دەکات.
عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەدواوە قەیران لە دوای قەیران بەڕێ دەکات و تادێت دۆخی ئەم وڵاتە بەرەو ناسەقامگیری و ناتەبایی هەنگاو دەنێت، بە جۆرێک لایەنەکانی عێڕاق بە گشتی لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناکۆکن و ناتوانن رێکبکەون.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، موحسین عوسمان، پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی عێراق، لەبارەی دۆخی عێراقەوە رایگەیاند: نەک لە عێراق بەڵکو لەهەر وڵاتێک، گەر سیستەم و یاسایەک نەبێت خەڵک کۆبکاتەوە، وڵاتەکە بۆ پێشەوە ناچێت، وەک دەزانین لە ناو کورد، سوننە و شیعە، ناکۆکی هەیە و لەناو هەریەک لەوانەش ناکۆکی هەیە، جیا لەمانەش دەستێوەردانی دەرەکیش هەیە و زەمینەیەکی تائیفی گەری و مەزهەب گەری و ئایین گەری هەیە، کە ئەمە لە خودی خۆیدا لەگەڵ دونیای پێشکەوتوو و گلوباڵدا ناگونجێ.
موحسین عوسمان دەڵێت، ئەگەر ئێستا چاو لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین، دەبینین دونیا وەک گوندێکی لێهاتووە، بۆیە ناتوانرێ لەدەرەوەی ئەو گوندە بژی بە لایەنی باش یان خراپ. دەشڵێت ”ئەو تائیفی گەری و ئایین گەرییە و ئەو دواکەوتووییەی، کە عێراقی لەسەر دەچێت، ئەوە ناتوانێت لەگەڵ نەوەی نوێ و بەرهەمی گلوباڵ و پێشکەوتن دا بەڕێوە بچێ”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەش دەکات، کە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکای عێراق ئەوەیە، کە عەقڵێکی دواکەوتوو لەگەڵ سیستەمێکی پێشکەوتوو مامەڵە دەکات، کە لە ئەنجامدا ئەم عەقڵە دەکەوێت.