قەیرانێکی نوێ بەرۆکی عێراق دەگرێتەوە

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق تووشی تەنگژەیەی گەورە دەبێت و پێشبینی دەکەین ئەویش ناردنی بەشە بودجەی هەرێمیش تووشی گرفت ببێت.

بە گوێڕەی ئەزموون و مامەڵەی حکومەتی ناوەندی لەگەڵ هەرێم، پێدەچێ بە دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، بودجە و موچەی عێراق و بەتایبەت ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە کێشەی بۆ دروست بکرێت.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی لە بارەی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەریەکانی رایگەیاند: نرخی نەوت گەیشتووەتە نزیک ٣٥ دۆلار و بەو پێیەی ئابووری عێراق پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، تووشی تەنگژەیەی گەورە دەبێت. هەروەها بەشێکی زۆری موچەی هەرێیش پەیوەستە بەو پارەیەی کە لە بەغداوە دێت، پێشبینی دەکەین ئەویش تووشی گرفت ببێت ئەگەر زوو فریای نەکەوین.

شێروان میرزا پێیوایە عێراق بۆ موچە کێشەی نابێت، چونکە پارەی نەختێنەی لە بانکی ناوەندی هەیە و دەتوانێت پەنای بۆ ببات. موچەی هەرێی کوردستانیش بەشێکە لەو موچە گشتییەی حکومەتی عێراق دەیدات. دەشڵێت ”ئەگەر گرفتەکان سیاسی نەبن و کێشەیەک لە نێوان هەرێ و بەغدا نەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com