کۆرۆنا کارى کردۆتە سەر بازاری بەرگدورەکان

0

شلێر سەعید: هەولێر
گەنجێک دەڵێت، سێ قات جلم کردووە بۆ نەورۆز، ناکرێت چێژ لەو بۆنە نیشتمانییە وەرنەگرین، کە ساڵى جارێکە.

بەرگدورێک: بەهۆی کۆرۆنا بازاڕمان زۆر خراپە و خەڵک زۆر بەخەم جل کردن نییە، بەوەش زیانێکی زۆر لە ئێمە دەکەوێت، چونکە ساڵی جارێک جلی کوردی باویەتی.

ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری کردۆتە سەرگشت سێکتەرەکان لەڕوی ئابوریەوە، بەوەش زیانێکی زۆر بەداهاتی گشتی و تاک گەیشتووە، بۆیە هەندێ‌ لە ئابوریناسانی جیهان پێیان وایە، مەترسی خراپبوونی ئابوری، هیچی کەمتر نییە لە مەترسی خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاکر خەیات لەناو دوکانەکەی خۆی لە پارێزگای هەولێر، دەربارەی کارەکانیان لە مانگی نەورۆز بە نوچەی ڕاگەیاند: مانگی نەورۆز گرنگرترین کاتە بۆ ئێمەی خەیات، چونکە زۆربەی کارەکانمان لەم ماوەیە دەبێت، بەتایبەت بۆ دورینی جلی کوردی، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ڕادەیەک کاری کردۆتە سەر بازاڕە بەرگدورەکان.

شاکر گوتیشی، داخستنی قوتابخانەکان و ئەنجام نەدانی مەراسیمەکانی مانگی نەورۆز، بەتایبەت ڕۆژی جلی کوردی، چونکە زۆربەی کارەکانی ئێمە دورینی جلی کوردی بو بۆقوتابیان، دەبوو تا پێش ١٠-ی مانگ تەواو بێت، بەڵام ئەو ساڵ کەس جلی بۆ ئەم ڕۆژە نەدوری.

خەدیجە عەبدوڵڵا، بەرگدورێکی دیکەیە دەڵێت، جلی کوردی هەرباوە و خەڵک ناتوانێت دەستبەرداری ببێت، بەڵام لەم زۆروفە و دواکەوتنی موچە و نەبوونی بازاڕ و هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وای کردووە خەڵک زۆر لەخەمی جلی کوردی نەبێت، ئەوەش کارمان کەمتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو.

دیاری عەلی، گەنجە و دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادق-ە، دەڵی ”من گوێ‌ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نادەم و نەورۆز دەکەم و بۆ ئەمساڵیش. سێ دەست جلی کوردیم کردووە. دەشڵێت ”ساڵی جارێک خۆمان بۆ ئەم بۆنە نیشتمانییە ئامادە دەکەین، ناکرێ چێژی لێ نەبینین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com