چارەسەر بۆ دۆخی عێراق دەخرێتەڕوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕزگارکردنی عێراق لەم بارودۆخە نادیارە، نزیکترین چارەسەر گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدییە بۆ پۆستەکەی.  

دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، لە ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کشایەوە و شکستیهێنا، لایەنەکان هەوڵی ئەوەدەدەن کەسێکی تر ڕابسپێرن بۆ ئەو پۆستە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر دیاری کردنی کەسێکی دیکە، یەکێک لە بژاردەکانیش، کە باس دەکرێت گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدییە بۆ پۆستەکەی و متمانە دانەوەیە بە حکومەتەکەی.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی دەنگۆی گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستەکەی، ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر ئەوە نەکراوە، کە عادل عەبدولمەهدی، کاندید بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە. ئەوەی ئێستا باس دەکرێت تەنها قسەی ناو خەڵکە و هیچ شتێک بە فەرمی نییە، پشتگیری گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی بکات، نە لە لایەن کورد و سوننە و تەنانەت شیعەش.

مەیادە محەمەد ئاماژە بەوە دەکات، لەڕووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییە، ئەگەر جارێکی دیکە متمانە بە عادل عەبدولمەهدی بدرێتەوە، جا حکومەتەکەی ئینتیقالی بێت یان دائیمی.

پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختیشیکردەوە “بۆ دەربازکردنی عێراق لەم بارودۆخە نادیارە، تا ئێستا هێزە سیاسییەکانی عێراق بە کورد، سونە و شیعەشەوە ڕێککەوتن لەسەر هیچ کەسێک نەکراوە، بۆیە نزیکترین چارەسەر گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدییە بۆ پۆستەکەی”.  

سەبارەت بە هەڵوێستی کورد لەسەر گەڕانەوەی عەبدولمەهدی بۆ پۆستەکەی، دەڵێت “ئەوەی، کە لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت و بارودۆخەکە بەرە و ئاسایی بڕواتەوە، ئێمە لەگەڵیداین”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com