بڕیاری حکومەت لەبارەی هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێم بەردەوامە و بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، کە هاوردەی ئەو بەرهەمانە لە ژێر پشکنینی وورد دا دەبێت.  

بەهۆی مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێکاری گرتنەبەر، یەکێک لەو ڕێکارەنەش کەرەنتی کردنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەیە لەوڵاتی ئێرانەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کستوکاڵی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە هاوردەی بەرهەمی کشتوکاڵی، ڕایگەیاند: تاکو ئێستا هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هیچ کێشەیەکی نییە، ڕۆژانە چەندین بارهەڵگر، کە بەرهەمی کشتووکاڵییان تێدایە لە خاڵە سنورییەکانەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان.   

هەروها ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێم، لەبارەی پشکنینی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی دێنە ناو هەرێمی کوردستان، بە نوچەی، گوت “بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئێستا پشکنینەکانمان چڕتر کردووەتەوە سەرجەم ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی، کە لە ئێرانەوە دەێنە ناو هەرێمی کوردستان، دەبێت پشکنینی ووردیان بۆ بکرێت و لە پشکنینەکان دەر بچێت، ئەوکات ڕێگەیان پێدەدرێت بڕۆن”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com