شلێر سەعید: هەولێر
هەڵمەتێکی بەڕو چاندن، لە قەڵای خانزادی میری سۆران، دەستی پێکرد بۆ رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩-٣-٢٠٢٠، بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی هەریر، رێکخراوێک بەهەمهەنگی لەگەڵ دووگروپی شاخەوانی هەڵمەتێکی بەڕوچاندنیان راگەیاند.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی رێکخراوی سەروارد بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و ژینگە پارێزی، بە نوچەی راگەیاند: لە پێناو سەوزکردنی ژینگە و سروشتی کوردستان ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی ھەریر، ھەڵمەتێکی چاندنی بەڕومان ئەنجامدا، بە هەماهەنگی هەردوو گروپی شاخەوانی هەریر و شەقڵاوە، بەئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی .
محەمەد ئامۆکەیی دەڵێت: دام و دەزگا حکومییەکان و چالاکوانان و گەنجان و لاوان، لە ھەڵمەتەکە بەشداربوون بڕیاروایە، بەردەوام بێت.
محەمەد ئامۆکەیی، سەبارەت بە گرنگی کارەکەیان گوتی: تاکو ئێستا تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی گرنگیان بە ژینگە پارێزی نەداوە، بۆیە لەو جۆرە چالاکیانە دوو ئامانجمان هەیە، بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی و هاندانی تاک بۆ ژینگە پارێزی.
دەربارەی میكانیزمی چۆنێتی پاراستنی ئەو شتڵە بەڕوانە، چونكە ساڵانە نەمامی زۆر دەچێنرێت بەڵام لەناو دەچن ، سەرۆكی ڕێكخراوەكە گوتی: ئەو شوێنەی بەڕوەکانمان لێچاندووە شوێنێکی پارێزراوە و مێژووییە و هیچ ئاژەڵێک نایگاتێ.


