سلێمانی پشکی شێری بەردەکەوێت

0

شلێر سەعید: هەولێر

نزیکەی ٣٥ پڕۆژەی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێدەکرێن. ژمارەیەکی زۆر لەم پڕۆژانە بۆ شاری سلێمانییە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رایگەیاندراوێكدا دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیكەی ٣٥ پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی، كە ئەولەویەت بۆ ئاوی خواردنەوەن، جێبەجێ دەكرێن و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیش بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ تەواوكردن و جێبەجێكردنی پرۆژەكان دەرچووە.

لە لێدوانێكی تایبەت، كوردۆ شابان گوتەبێژی  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان،  سەبارەت بە پلانی حكومەت بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی پڕۆژەكان گوتی: لە پلانی ساڵی ٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندان، بڕیاری دابینكردنی بودجەی پێویستییان بۆ نزیكەی ٣٥ پڕۆژە داوە، كە ئەولەویەتی ئەو پڕۆژانەش بۆ پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوەو ئاوەڕۆیە،  پڕۆژەكانی دیكەی ژێرخانیش وەك تۆڕێكی شەقام لەناو شار و شارۆچكەكان و هەندێك خزمەتگوزاری دیكە، كە بۆ هاووڵاتییان پێویستن.

كوردۆ شابان دەڵێت: پڕۆژەكان   پڕۆژەی  ستراتیژی ئاوی خواردنەوەن كە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەگرنەوە. ئەوەی كە ئەولەویەتی لە پڕۆژەكان وەرگرتووە، بەوگوێرەی ئەوەیە کە چی شوێنێک زیاتر كەمو كوڕی هەبێت لە ئاو و ئاوەڕۆ پشكی زۆرتر بەردەكەوێ، سلێمانی كێشەی ئاو ئاوەڕۆی یەكجار زۆرە هەندێ‌ گەڕەكی هەیە هەر ئاوی نییە، بۆیە پشكی سلێمانی لە هەولێر زۆرترە لەم پڕۆژانە.

  سەبارەت بە تێل بەند كردنی  شوینە گەشتو گوزارییەكان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کرد: ئەو زەویانەی کە هی شارەوانی بێت و تەل بەند كرابێت وەزارەت وەری دەگرێتەوە، لە ڕێی پاریزگاكانەوە چونكە ئەوە مادەیەكی یاساییە دەبێت لە ڕێگای پارێزگاكان بكرێت چونكە ئەوان سەربە وەزارەتی ناوخۆن، بەشێكی دیكەی تێل بەند كردنەكە زەوی كشتوكاڵین، دەبێت وەزارەتی كشتوكاڵ كاری لەسەربكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com