ژمارەیەک دبلۆماتکار دەردەکرێن

0

نوچە-ئاژانسەکان

کۆریای باکور بە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ورێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر، بڕیار دەرکردنی ژمارەیەک لە دبلۆماتکارانی بیانی دەدات.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بە بڕیاری کۆریای باکور،دەیان دبلۆماتکاری وڵاتانی بیانی و هاووڵاتی بۆ فڕۆکەخانەیەکی دوورەدەست گوازراونەتەوە.

کۆریای باکور بڕیاری کەرەنتینەکردنی دبلۆماتکارانی بیانی لە ڕێکەوتی ٢ی مارس هەڵگرت، تاکو بتوانن بۆ وڵاتانی خۆیان بگەڕێنەوە.

ژمارەی ئەو دبلۆماتکارانای کە لەم وڵاتە دەردەکرێن، ٦٠ کەسە و زۆربەیان هی وڵاتانی سویس، فەڕەنسا و ئەڵمانیان.

میدیاکانی کۆریای باکور، باس لە کەرەنتینەکردنی ٧٠٠٠ هاووڵاتی دەکەن کە ٣هەزار کەسیان لە پارێزگایەک هاوسنور لە گەڵ چین جێگیر کراون.

شارەزایانی بواری تەندروستی، ئەم  بڕیارەی پیونگ یانگ دەگەرێننەوە بۆ کەمبوونی کەرەسەتی دەرمانی و پزیشکی لەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com