نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
فەڕەنسا ڕایگەیاند: بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گردبوونەوەی زیاتر لە هەزار کەس لەم وڵاتە قەدەغە دەکرێت.لە کاتێکدا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاکو ئێستا ١٩ هاووڵاتی فەڕەنسی گیانیان لە دەست داوە. ژمارەی تووشبوان گەیشتۆتە ١١٢٦ کەس، دەوڵەتی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند گردبوونەوە لە سەر شەقام وشوێنە گشتییەکان ئەگەر لە هەزار کەس تێپەڕ بێت، رێگەی لێدەگیرێت.
وەزیری تەندروستی فەڕەنسا دەڵێت: سیستمی هاتوچۆ و گواستنەوە شمولی ئەم بڕیارە ناکات.
زۆریەک لە ڕەخنەگران داوا دەکەن، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەم وڵاتە کە بڕیارە ١٥ی مارس بەرێوە بجێت، لە لایەن دەوڵەتەوە دوابخرێت، بەڵام فەڕەنسا پێداگری لە سەر ئەنجامدانی دەکات.