نوچە-بغداد الیوم
سەرچاوەکانی هەواڵ، باس لە مردنی پێنجەمین هاووڵاتی عێراقی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای بابل دەکەن.
پێنجەمین قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کاتێکدایە گیانی لە دەست داوە کە لە ژوورێک کەرەنتینە کرابوو.
بەم پێیە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتە پێنج کەس.
ئەمڕۆ یەکشەممە،٨ی مارس، بینای پارێزگای نەینەواش بە تەواوی چۆڵ کرا، ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەواڵی تووشبوونی هاووڵاتیەک بە کۆرۆنا بڵاو بۆوەوە.
کەسەکە لە ناو بینای پارێزگای نەینەوا لە ناکاو گیانی لە دەست داوە. سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە تووشبوونی ئەم کەسەش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.