نەوزاد عەلی-سلێمانی
قائیمقامی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، بە دەرمانی دژە ڤایرۆس ناو بازاڕ و شوێنەگشتییەکانی سەیدسادق پاکدەکرێنەوە.
بۆ رێگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێنمایی گرتەبەر، ئێستا لەسەرجەم پارێزگاکان پاککردنەوەی ناوبازاڕو شوێنە گشتییەکان بە دەرمانی تایبەت ئەنجام دەدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، دیاری ڕەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق، سەبارەت بە پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قەزاکەیان، ڕایگەیاند”ئێمەش هاوشێوەی شار و قەزاکانی دیکە لە پلانماندایە، کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەمانی دژە ڤایرۆس لە ناو بازاڕ، شوێنە گشتییەکان و کۆڵانەکانی قەزای سەیدسادق دەرمان رشێن بکەین، لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی”.
قائیمقامی سەیدسادق ئاماژە بەوەدەکات، هەرچەندە تاکو ئێستا دەرمان و دژە ڤایرۆسمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئێمە هەوڵمانداوە کە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، بەشێک لەو دەمان و دژە ڤایرۆسانەمان بۆ دابینبکرێت. دیاری ڕەفیق، دەڵێت”ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، نەتوانن دەرمان و دژەڤایرۆسمان بۆ دابین بکەن، ئەوکاتە خۆمان هەوڵدەدەین لەڕێگەی کۆمەڵێک خەڵکی سەرمایەدارەوە جێبەجێیبکەین”.