شلێر سەعید: هەولێر
زیاتر لە ٦٠ په‌رله‌مانتار داوا ده‌كه‌ن، كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان له هه‌ڵه‌بجه بەڕێوە بچێت و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند و به‌پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌وێ ئاماده بن.
وێڕای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران(نێچیرڤان بارزانی) هەڵبەجە بووبە پارێزگا، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵێك کەم و کوڕی کارگێڕی هەیە.
سەرچنار ئەحمەد، لە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان ، دەربارەی دانیشتنی پەرلەمان لە هەڵەبجە بەنوچەی ڕاگەیاند: بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ماددەی ٦٦ بڕگەی یەك، زیاتر لە ١٠ پەرلەمانتار دەتوانن، یاداشتێك ئاراستەی پەرلەمان بكەن بۆبابەتێك ، ئێمە زیاتر لە ٦٠ پەرلەمانتار یاداشتمان پێشكەشكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ٣٢ ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجە تێپەڕیوە، لە ساڵی ٢٠١٥وە بووە بە پارێزگا، بەڵام كەمو كوڕی زۆری تێدایە و فەرامۆشكراوە، ئەو كێشانەش بە پلەی یەك بەهۆی بەدەمەوە نەهاتنی حكومەتە.
هەر سەبارەت بە کێشەو گیروگرفتی هەڵەبجە، سەرچنار ئەحمەد دەڵێت” ئێمە پێمان باشبوو وەك چۆن پەرلەمان یاسای بۆهەڵەبجە دەركرد ، بەهەمان شێوە بۆ بەدواداچونی جێ بەجێكردنی یاسای ژمارە یەك بکردایە. بۆیە پێمان باشە وەك ڕێزێك بۆ قوربانیان ودانیشتوانی هەڵەبجە و بەدواداچوون بۆ ئەو یاسایانەی خۆی دەری كردووە، پەرلەمان ئەو دانیشتنە خۆی لەهەڵەبجە بکات.
شاری هه‌ڵه‌بجه، ده‌كه‌وێته گۆشه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی عێراق و (78) كیلۆمه‌تر لــــــــه باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه‌یه‌وە.
لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیابارن کرا، ٥هەزار کەس کە خەڵکی سڤیلی ئەم شارە شەهیدبوون.