نوچەنێت
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هەڵەبجە، ئاگاداری و رێ‌نمایی بۆ کارمەندانی بڵاودەکاتەوە داوا دەکات پابەندی رێنماییەکانیان بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨-٣-٢٠٢٠، ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوا لە کارمەندانیان دەکات، بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ راگەیاندنەکان نەدەن و زانیاری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لەسەر کۆڕؤنا بڵاونەکەنەوە.
دەقی ئاگادارییەکە
بۆ گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروست،ی لەدام و دەزگاکانی تەندروستی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
بابەت/ڕێنمایی و ئاگاداری
بەڕێزان ئاگاداردەکەینەوە بۆ داهاتوو
لەبەر بەرژوەندی گشتی و پاراستنی دەروونی هاوڵاتیان و گەیاندنی زانیارییە تەندروستیەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، چ لەبارەی هۆشیارکردنەوە بێت یاخود لەبارەی زانستیەوە.
نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت و بڵاوکرنەوەی زانیاری لەباری ئەم ڤایرۆسە یان ئەکاونتی تایبەتی خۆیان بڵاوبکرێتەوە، یاخود هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگرێکردن لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتیان بڵاوبکەنەوە.
لێرەوە به پێویستی ده‌زانین هەر پزیشكێك یاخود كارمه‌ندێك دەتوانێ، لە ڕێگەی یاداشتێکەوە پێشنیارەکان ئاراستەی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هەڵەبجە، به پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌به‌ر و توسزای یاسایی دەبنەوە.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هەڵەبجە