نوچەنێت
راگەیاندنی کۆمەڵگەی مەرزی پەروێزخان، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند رێنماییەک دەداتە شوفێران
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨-٣-٢٠٢٠، راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەمەبەستی خۆپاراستن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆڕۆنا، ئاگادارییەکا بۆ شوفێران بڵاودەکاتەوەو داوادەکات رێنماییەکانی خۆپاراستن جێبەجێبکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە”پێویستە سەرجەم شۆفێرانی نێو مەرز، بە بەردەوامی دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن، لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانیشەوە پشکنییان بۆ بکرێت، لەپێناو دڵنیابونەوە لە جێگیری دۆخی تەندروستییان”.
هەروەها دەڵێت”هەر شۆفێرێک سەرپێچی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان بکات، بۆ ماوەی یەک مانگ کارکردنی لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕادەگیرێت”.