وەزیری تەندروستی زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی توشبوی دووەمی کۆڕۆنا لە هەولێر دەدات

0

نوچەنێت

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تووشبوی دووەمی کۆڕۆنا لە هەولێر، تێکەڵی خەڵک نەبووە و لە ناو کەرەنتینە نەخۆشییەکەی دەستنیشان کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨-٣-٢٠٢٠، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ کونسوڵی چین، سامان بەرزنجی رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پشتیوانی تیمە پزیشکییەکان بکەن.

سەبارەت بە رەوشی تەندروستی توشبوانی کۆڕۆنا لە هەولێر،وەزیری تەندروستی گوتی: باری تەندروستی تووشبوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێگیرە.

کونسوڵی چین، هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد، کە بڕی ٢٠٠ هەزار دەمامکی بە هەرێمی کوردستان بەخشیوە. هەروەها ٤٠هەزار ئامێری دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان بەعیراق بەخشیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com