نوچە-هەواڵدەریی فەرمی عێراق
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە،٨ی مارس ڕایگەیاند: بە بڕیاری حکومەتی عێراق ٥ دەروازی سنوری ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران داخران.
هۆکاری ئەم بڕیارە، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
بە گوێرەی بڕیارەکە، هاووڵاتیانی عێراقی تەنها لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە، دەتوانن لە ئێران بگەڕینەوە.
ئەو پێنج دەروازە سنوریە کە دادەخرێن بریتین لە : شلمچه، الشیب، زرباطیه، المنذریه و مندلی.