ئەمریکا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاند

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە،٨ی مارس ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمریکا ڕاگەیاند لە بەر هۆکاری بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرسۆی کۆرۆنا، لە ١٠ ویلایەتی ئەم وڵاتە دۆخی لەناکاو راگەیێندراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٤٠٠ کەس تێپەڕیوە و لە ٨ ویلایەت دۆخی نائاسایی و لە دوو ویلایەتی دیکە ئاماژە بە دۆخی کارەساتبار کراوە.

لە کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،١٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.

ئەو ویلایەتانەی کە دۆخی نائاسایی تێدا ڕاگەیێندراوە، بریتین لە کالیفۆرنیا، ئیندیانا، کۆنتاکی، مریلەند، نیۆیۆرک، یوتا و واشنتۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com