نوچە
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە ٥٤ کەس.
شەوی شەممە ٧-٣-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون لە کۆرۆنا لە بەغدا و نەجەف، تۆمار کراون. بە تووشبوونی ئەو هەشت کەسە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٥٤ کەس، کە چواریان گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەوی شەممە رایگەیاند، تا ئێستا ١٠ کەس لە سلێمانی و هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە یەکێکیان لە سلێمانی گیانی لەدەست داوە.