شلێر سەعید: هەولێر
بەسەر پەرشتی قائمقامی قەزای کۆیە، تیمیەکانی خزمەت گوزاری شارەوانی کۆیە و کۆمپانیای پاپە گروپ لەهەڵمەتێکدا ناوبازاڕی شار شۆردرا٫
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کۆیە، دوێنی شەممە (۷ـ۳ـ۲۰۲۰) قایمقامی کۆیە چەند بڕیرێکی درکرد لە پێناو سەڵامەتی هاوڵاتیان و خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا.
لە هەڵمەتێکدا تیمە هاوبەشەکانی خزمەت گوزاری هەستان بە ڕشاندنی ناوبازاڕ و قەیسەری شاری کۆیە.
لە لێدانێکی تایبەت بە نوچە، هاوکار ڕەندی خانی، گوتەبێژی قایمقامیەتی کۆیە، سەبارەت بە کارەکانیان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند: لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەسەر پەرشتی قایمقامی قەزای کۆیە، تیمیەکانی خزمەتگوزاری شارەوانی کۆیە و کۆمپانیای پاپە گروپ لە هەڵمەتێکدا ناو بازاڕی شار شۆردرا و شەوی ڕابردوو ناو بازاڕ و قەیسەری و شوێنە گشتییەکان، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە، دەرمانی دژە ڤایرۆس رشێنرا.
گوتەبێژی قایمقامیەتی کۆیە گوتیشی، بە بڕیاری قایمقامی قەزاکە، بڕیاردرا بە:
١- بەداخستنی سەرجەم نادی و باڕ و شوێنی خواردنەوە کحولییەکان لە سنوری شاری کۆیە بۆ کاتێکی نادیار و داخستنی سەرجەم چێشخانە و خواردنگە و گەس فرۆشەکان.
هاوکار ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی سەردانی کردنی خەڵک بۆ خواردنگەکان بۆیان نییە کورسی و مێزی دانیشتن بەکاربهێندرێت بۆ میوانداری، بەڵکو دەبێ خواردن بەشێوەی سەفەری پێشکەش بکرێت و بڕیارەکە چایخانەکان، چایخانەی چێشتخانە و خواردنگەکانیش دەگرێتەوە. هەروەها مامۆستای تایبەت و وانەوتنەوەی تایبەت قەدەغەکراوە تاکاتێکی نادیار.







