شلێر سەعید: هەولێر
لە قەزای سۆران، بەشێوەیەی سەرسوڕهێنەر، زیاتر لە ٣٠ کیلۆ زێڕ و پارەی نەخت لە قاسەی دوکانێکی زێڕنگەری دزراوە.
سەرچاوەیەک بە نوچەی راگەیاند، ئەو زێڕنگەرییە قاسەی کارەبایی هەبووە لەنێو دوکانەکەی و دزییەکەش لە رێگەی لێدانی تونێل و گەیشتن بە قاسەکە کراوە.
مقەدەم شەماڵ دێواری حامد، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: ئەمڕۆ كاتژمێر ٨/٣٠ بەیانی لەلایەن خاوەنی دوكانی زێرینگری دەرگەلە لە سۆران، تیمەكانمان لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار كرانەوە كەوا دوكانەكەی بڕاوە و دزی لێ كراوە، دەستبەجێ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە شوێنی رووداوەكە ئامادەبوون دەركەوت كەوا تاوانباران لەرێگەی زێرابی ئاو و ئاوەڕۆوە تونێلێكیان لێ داوە تادەگاتە ژێر دوكانەكە و لای قاسەکە.
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی، بەپێی ئەو داتایە لەلای ئێمە هەیە، لەكاتی ئێستا نزیكەی ٣٧ كیلۆ زێڕ دزراوە و لەگەڵ بڕی سێ سەد هەزار دۆلاری ئەمریكی و لێكۆلێنەوەكان دەستی پێكردووە.