مورادی
لە ورمێ دوو سەربازی کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەڵام بەرپرسانی ئێران باسیان لێوە نەکردووە.
لە ئێستا دا دۆخی ئێران، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە مەترسیدار هەژمار دەکرێت، هەرچەند حکومەت ئاماری فەرمی بڵاو دەکاتەوە بەڵام ئاماژەکان و گرتەی ڤیدیۆیی ناو نەخۆشخانەکان و گۆڕستانەکان دەرخەری راستییەکی دیکەن و حکومەت هەر جۆرە زانیاریی پێدانێک لەو بارەیەوە قەدەغەکردووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ١٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ٥،٨٢٣ کەسیش توشبوو هەیە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نوچە، لەبارەی گیانلەدەستدانی ژمارەیک سەربازی ئێرانی کە کوردیشیان تێدایە رایگەیاند: لە ورمێ حەوت سەرباز لە هێزی سوپای ئێران (ئەرتەش)، گیانیان لەدەستداوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو سەربازانە لەناو سەربازگەکەدا بەهۆی بەرپرسەکەیانەوە، کە کەسێکی توشبووی ڤایرۆسەکە بووە تووش بوون و گیانیان لەدەستداوە
ئەو سەرچاوەیەی نوچە دەڵێت، ئەو بەرپرسە سەربازییەی ناو سەربازگەکە، پاش ئەوەی ماوەیەک پێشتر سەردانی شاری رەی سەربە پارێزگای تارانی کردووە و گەڕاوەتەوە، تووشی ڤایرۆسەکە بووە و ئەو حەوت سەربازەشی تووش کردووە، کە دووانیان کوردن، کە یەکێکیان خەڵکی شاری شنۆیە بە نێوی (ن.ئە).