پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٨ـی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی ئەو یادەی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.

رۆژی شەممە ٧-٣-٢٠٢٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: ئافرەتانی کوردستان هەمیشە بەشدارییەکی کاریگەریان لە بوارە جیاکانی خەبات و تێکۆشاندا هەبووە، ئەمڕۆش بە کردەیی رۆڵێکی کارا لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبینن، بەرزبوونەوەی ڕێژەی خانمان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئاماژەیەکی گرنگی بەهێزبوونی بنەماکانی یەکسانییه‌.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، خانمان هەمیشە قوربانیى سەرەکیی تووندوتیژی بوون لە سەرووى هەمووشیانەوە تووندوتیژییەکانی جەنگ و ئەو کارەساتانه‌ی بەسەر گەلەکەماندا هاتوون. هەروەها لە ئەوە دەخاتەڕوو، هیچ ڕووداوێکی کارەساتهێن نەیتوانیوە لە شکۆی ئافرەتانی کوردستان و باوەڕ و ورەیان بۆ ژیان، خه‌بات و سەرفرازی کەمبکاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، “لە هەرێمی كوردستان هەمیشە بە پەرۆشەوە وەك پرەنسیپێكی چەسپیوی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسی لە یەكسانی و مافی ئافرەتانمان ڕوانیوە و کاری جیددیمان لەپێناویدا کردووە. گرنگە ئەم تێگەیشتنە لە سیستمی پەروەردەدا، لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا ڕەنگ بداتەوە”.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لەبارەی نەخۆشیی کۆرۆناوە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، هەمووان لە هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستاندا لە خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشدار و هاوکار بن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەڕای نرخاندنی ئەرک و ماندووبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هانی هاونیشتمانییانیش دەدات، بڕیار و راسپاردەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لە کۆرۆنا وەک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورەی مرۆیی، نیشتمانی و ئایینی جێبەجێ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com