نوچە-ئاژانسەکان
بە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا باس لە گواستنەوەی بنکەی پەرلەمان دەکات.
بە گوتەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، بنکەی پەرلەمان بە شێوەی کاتی لە ستراسبوری فەرەنسا دەگوازرێتەوە بۆ شاری برۆکسل.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی فەرەنسای تەنیوەتەوە و ئامارە فەرمیەکان باس لە نزیک بە ٤٥٠ حاڵەتی تووشىوون دەکەن.
تاکوو ئێستا ٧ هاوڵاتی فەرەنسی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و سەرۆکی ئەم وڵاتەش لە بارەی دۆخی فەرەنسا هۆشداری دەدات.