ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی راگرت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو پەرلەمانی کوردستان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن و کۆبوونەوەکان ڕاگیراون.

بەهۆی مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێکاری گرتنەبەر، تاکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٦ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و یەک حاڵەت لە پارێزگای هەولێر تۆمار کراون و یەک کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.     

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، سەعید مستەفا هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند: بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە چوار چێوەی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوە و بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە، کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان تا ٢٤-٣-٢٠٢٠ ڕاگیراون”.   

هەرکی ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها کۆبوونەوەی لیژنەکانی پەرلەمان بە کەمی بەردەوام دەبن، ئەویش لەژێر ڕێکاری تەندروستی دەبێت. گوتیشی “ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناو پەرلەمانی کورستان، بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن، ڕۆژانە لە پرسگەی پەرلەمانەوە پشکنین بۆ هەموو ئەو ئەندام پەرلەمان و کارمەندانە دەکرێت، کە دەچنە ناو پەرلەمانەوە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com