لە هەولێر بڕیاری داخستنی چەند شوێنێک دەدرێت

0

نوچەنێت

بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارێزگاری هەولێر بڕیاری داخستنی سەرجەم ئارایشتگاکانی ئافرەتان، سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکانی دا.  

ئەمڕۆ شەممە، ٧-٣-٢٠٢٠، لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر، چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیاندووە. کە تێیدا سەرجەم ئەو شوێنانە دادەخرێن گومانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیان لێدەکرێت.

بڕیارەکان ئەم شوێنانە دەگرێتەوە:

– داخستنی سەرجەم ئارایشتگاکانی ئافرەتان، سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)، لە 8-3-2020 تاوەکو 1-4-2020

– داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 8-3-2020 تاوەکو 1-4-2020

لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێردا ئەوەشهاتووە، ئەگەر پێویست بکات ماوەی داخستنی ئەو شوێنانە درێژدەکرێتەوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com