شلێر سەعید : هەولێر
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: ئەو ژنەی لەهەولێر توشی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەن (٣٣) و لە کەرەنتین نەبووە.
تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان ، دوێنێ پشکنین بۆ (٢٧) گومانلێکراو ئەنجام درا کە لە نێویاندا یەك نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو، هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەن (٣٣) ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٩) حاڵەتە و یەك مردن لە سلێمانی تۆمارکرا.
محمد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ژنە توشبوەکەی هەولێر بەنوچەی ڕاگەیاند: ئەو ژنەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە پارێزگای هەولێر تەمەنی ۳۳ ساڵە. خۆی سەردانی نەخۆشخانەی کرووە، کاتێک بینیویەتی نیشانەکانی تێدایە دوای پشکنین بۆی دەرکەوتوە کە توشی کۆرۆنا بووە. ئێستا ژنەکە لەژێر چاودێری پزییدایە و باری تەندروستی جێگیرە .