شلێر سەعید : هەولێر
شەوی رابردوو بڕێکی زۆر زێڕ لە دوکانی زێڕەنگەرێک دەدزرێت، پۆلیس خەریکی لێكۆڵێنەوەن
شەوی رابردوو، ٦/٧-٢-٢٠٢٠، لە قەزای سۆران، بڕی ٣٠کیلۆ زێڕ لەدوکانی زەڕەنگەرێک دەزرێت.
پولیسی سۆران، هەواڵەکەی بۆ نوچە پشت ڕاست کردەوە و گوتی: شەوی رابردوو له لهنێو بازاڕى سۆران، بڕێکی زۆر زێڕ دزراوه. دزییەکە لە رێگەی تونێلەوە ئەنجامدراوە.
هەورەها گوتی: ئێستا لە لێکۆڵینەوەداین لە ڕوداوەکە و دوایی زانیارییەکان بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن دەخەینە ڕوو.