نوچەنێت
بە گومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەرجەعی ئایینی شیعەی عێراق، خرایە کەرەنتینەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران، کۆمەڵێک بەرپرس و پەرلەمانتاری ئەم وڵاتەی گرتەوە، ئەمڕۆشەممە، ٧-٣-٢٠٢٠، گومانی توشبوونی مەرجەعێکی شیعەی عیراقی راگەیاند.
نوسینگەی هادی مودەریسی، كە یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق رایگەیاند: بە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مودەریسی و هاوسەر و برایەکی بە ناوی عەباس، لە شاری قومی ئێران خراونەتە کەرەنتینەوە.