پارێزگاری هەولێر داوایەک ئاراستەی خەڵكی هەولێر دەکات

0

نوچەنێت

بەمەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆڕۆنا، پارێزگاری هەولێر دەرکردنی هەندێ رێنمایی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، ٧-٣-٢٠٢٠، پارێزگاری هەلێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پاککردنەوەی شوێنەگشتییەکان بە کلۆر دەستپێدەکەن. سبەی هەندێ رێوشوێنی تر رادەگەیەنن.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: ئەمڕۆ پاککردنەوەی شوێنەگشتییەکان بە کلۆر دەستپێدەکەین، خاوەن مۆڵ و فرۆشگاو رێستۆرانتەکانیش دەبێت خۆیان ئەم پاککردنەوەیە ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

پارێزگاری هەولێر. داوا لە خەڵک دەکات خۆیان لە کۆمەڵبوون بپارێزن و سەیران و گەشت و هاتوچۆی نێوان شارەکان راگرن، بۆ سەلامەتی هەموان.

سەبارەت بە توشبوونی حاڵەتێکی پەتای کۆڕۆنا لە هەولێر فرسەت سۆفی گوتی: توشبووەکە ئافرەتێکی دووگیانە، لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە، پشکنین بۆ خێزانەکەی کراوە هەموویان نیگەتیف دەرچوون.

هاوکات پارێزگاری هەولێر ئەوەشی راگەیاند: هەندێ بڕیار لە دەسەڵاتی وەزارەتەکانن سبەی بۆ ئەم مەبەستە کۆدەبنەوەو بڕیارەکان ئاشکرادەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com