بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شانەی قەیرانەکانی حکومەتی عێراق چەند بڕیارێک دەدات.
دوای بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران، تا ئێستا ٤٨ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٤گیانیان لەدەستداوە.
جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی شانەی حکومی قەیرانی کۆرۆنا رایگەیاند: بڕیاریان داوە رۆژانە تەنیا سێ کاتژمێرمۆڵەکان بکرێنەوە و هەموو چالاکییە ئاینی، وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان تا کاتێکی نادیار، رابگیرێن.
جەعفەر عەللاوی داوای لە هاووڵاتییانی عێراق لە دەرەوە دەکات، کە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، چونکە لەو کاتەوە هەموو دەروازە زەمینی و ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جگە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، بەغدا، بەسرە، دادەخرێن.