پێنج کورد بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ سزا دەدرێن

0

نوچە: بی بی سی

پێنج کوردی دانیشتووی بەریتانیا بە ناوەکانی جاسم محەمەد، کاوان عومەر، نزار ئەنوەر، سەبا محەمەد و شەنگار ئیبراهیمی بە تۆمەتی پێدانی ماددەی هۆشبەر و دەسدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 14 ساڵ سزا دەدرێن.

بەگوێرەی هەواڵەکەی سایتی بی بی سی، ئەو پێنج کەسە، خواردنەوە و ماددەی هۆشبەریان داوە بە کچەکە و بە لارێیانبردووە، دواتر دەستدرێژی سێکسیان کردووەتەوە سەر.

لە دادگای شێفیڵد، ١٠ کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ دادگایی کران  و دواتر پێنج لەوان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغ بووەوە و بڕیارە ١٣ـی ئەم مانگە دادگا سزاکانیان دیاری بکات.

قوربانییەکە بە دادگای گوتووە، دووچاری بارێکی دەروونی سەختبووە و ئەو کاتەشی دەستدرێژی کراوەتەسەر، دایکی تازە کۆچی دوایی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com