نوچە-ئەنادۆڵ
ئاگربەستی ئیدلیب، بە گوێرەی ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رێککەوتنی سەرۆکانی ڕوسیا و تورکیا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٦-ی مارسەوە، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم ڕێککەوتنە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی ڕوسیا و تورکیا، هاتۆتە ئاراوە.
ئەنقەرە و مۆسکۆ ڕێککەوتوون، کە بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی ئیدلیب، گەشتی سەربازی هاوبەش ئەنجام بدەن.