نوچە-ڕۆیتەرز
بەرێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەو مەرجەی هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتان هاوئاهەنگ بن.
تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت، دەکرێ پێش بە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بگیردرێ، بەڵام بەو مەرجەی وڵاتانی جیهان پێکەوە هەماهەنگ بن.
ئەم بەرپرسەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات، کە بە خێرایی ڕێوشوێنی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرنە بەر.
گیبریسیۆس دەشڵێت، کاتی ئەوە نییە خۆمان بە دەستەوە بدەین، بەڵکوو کاتی هەوڵی هەمەلایەنەی وڵاتانی جیهانە.